زاخۆ.. کچێکی ئێزیدی بە هۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی قەزای زاخۆ بە هۆکارێکی نادیار کچێکی ئێزیدی بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کچێکی ئێزیدی بەناوی (ع. ق. ع.) بە پەت لە ناو خێمەیەكی كەمپی بێرسیڤ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی کچەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی داد لە قەزای زاخۆ، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٤٠٨) لە یاسای سزادان دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە.


PM:06:01:14/05/2022