ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی قەزای زاخۆ بە هۆکارێکی نادیار گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵی ئێزیدی بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کە ئەمەش دووه‌م حاڵه‌تی خۆكوژییە له ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا له‌و كه‌مپه.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" ئه‌مڕۆ دووشەممە گه‌نجێك به‌ناوی (ا، خ، س) ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ له كه‌مپی پێرسڤی ئێزیدیه‌كان له ڕێگه‌ی په‌ته‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئێستادا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی له زاخۆ كراوه و دادوه‌ریش بڕیاریداوه به‌پێی مادده‌ی (٤٠٨) له یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش كچێكی ئێزیدی به‌ناوی (ر. ح. ع) له كه‌مپی بێسرڤێ به‌حه‌بلێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.