بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری دەداتە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی کردەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئەمڕۆ ١٨ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی کردەوە، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە ژمارەیان (٩١) ئۆتۆمبێلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە ماوەی (١٥) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەم مەرجانەی داناوە، ئەوانیش هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی و وەرگرتنی بەڵێننامە یە بۆ بردنەدەرەوەی هەرێمی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەماوەی (٧٢) كاتژمێردا‌و پێدانی پارەی سزا و گەراجانە.

 

ئەوەشی راشیگەیاندووە، "ئەگەر لەماوەی (١٥) ڕۆژدا خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت".



PM:01:43:18/05/2022