دادگای ئیتاڵیا لەسەر دۆسیەی مەلا كرێكار بڕیاریدا


دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاری داوە سزاكەی مەلا كرێكار وەك خۆی بمێنێتەوە كە 12 ساڵ زیندانییە.  

خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندوە "ئەمڕۆ دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاریدا حوكمەكەی مامۆستا وەك خۆی بمێنێتەوە، واتە 12 ساڵ حوكم، دادگا ئەم بڕیارەی بەزارەكی بەپارێزەرەكەی وتووە". 

ناوبراو وتویەتی "ئێستا دادگا 90 ڕۆژی بەدەستەوەیە كە ئەو بڕیارە بەنووسین بدات بەپارێزەرە ئیتالییەكە و ئەویش شكاتی لەسەر بكاتەوە. ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشكەشی بكات. دوای ئەوە دادگا جارێكیتر دانیشتنی بۆ دەكاتەوە".  

لە 10ی تەموزی 2020، بڕیار بوو جارێكی تر دادگای تێهەڵچوونەوەی بۆلزانۆ پێداچوونەوە بە سزادانی نەجمەدین فەرەج ئەحمەد، ناسراو بە مەلا كرێكار بكاتەوە كە لە 15ی تەموزی 2019، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە 12 ساڵ زیندانی سزای دا، بەڵام داواكەی مەلا كرێكار بۆ پێداچوونەوە ڕەتكرایەوە و سزاكەی وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.      



PM:10:59:18/05/2022