لە بارەی دادگایی کردنی مەلاکرێکار دادگای باڵای ئیتاڵیا ڕوونکردنەوە دەدات

دادگای باڵای ئیتاڵیا بڵاوی کردەوە، سزای زیندانیكردنی مامۆستا كرێكار وەكو خۆی دەهێڵێتەوە.

 

خالید رەنجدەر، برای مامۆستا كرێكار لە فەیسبوکی تایبەت بەخۆی نوسیوییەتی "دادگای باڵای ئیتاڵیا، بڕیاریداوە كە سزاكەی مامۆستا كرێكار وەك خۆی بمێنێتەوە، واتا 12 ساڵ حكوم لە زیندان بەسەر ببات، بەڵام دادگا 90 رۆژی بەدەستەوەیە كە ئەو بڕیارە بە نووسین بدات بەپارێزەرە ئیتاڵییەكە و ئەویش شكاتی لەسەر بكاتەوە، ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشكەشی بكات، دوای ئەوە دادگا جارێكیتر دانیشتنی بۆ دەكاتەوە.خالید رەنجدەر، برای (مامۆستا كرێكار) لە نووسینێكدا لەبارەی دۆسیەی مامۆستا كرێكار لە ئیتاڵیا رایگەیاندووە "رۆژی چوارشەممە دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاریدا حوكمەكەی مامۆستا كرێكار وەك خۆی بمێنێتەوە، واتا 12 ساڵ حوكم، دادگا ئەم بڕیارەی بەزارەكی بەپارێزەرەكەی وتووە".ئاشكراشیكردووە، ئێستا دادگا 90 رۆژی بەدەستەوەیە كە ئەو بڕیارە بە نووسین بدات بە پارێزەرە ئیتاڵییەكە و ئەویش شكاتی لەسەر بكاتەوە، ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشكەشی بكات، دوای ئەوە دادگا جارێكیتر دانیشتنی بۆ دەكاتەوە".

 

 

باسی ئەوەشی کردووە " هۆكاری سەپاندنی 12 ساڵ سزا بەسەر مامۆستا كرێكاردا، ئەوەیە كە نەرویج و ئیتاڵیا پێیانوابووە ناوبراو سەركردایەتی بزاڤی رەوتی شاخ دەكات، هەر بۆیە لە زیندانی ئۆسلۆ دەنگی مامۆستا و ئەوانەشیان تۆمار كردوە، كە سەردانیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی رۆژنامەكان و سوعبەتكردنیان هەمو كردبوو بەتۆمەت لەسەری، بۆیە دواتر نەرویج بەزۆر رەوانەی ئیتاڵیای كرد".



PM:11:43:20/05/2022