یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی
مەیمون تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن ٣٠
ساڵانە و لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە.
نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ لە
تەلئەبیب رایگەیاند پیاوێکی (٣٠) ساڵ دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی وەکو یەکەمین حاڵەتی
نەخۆشی مەیمون لە نەخۆشخانەکەمان و ئیسرائیل دەستنیشان کرا، هەروەها ئەو نەخۆشییە
لە هەشت وڵاتی ئەوروپی بڵاوبوەتەوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات بە کۆنەبونەوە
و دروست نەکردنی قەرەباڵغی بۆ رێگری کردن لە گواستنەوە و توشبون بەو نەخۆشییە.
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا، باسی ئەوەشکراوە، ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدار نییە و یەکەم جار
لە ناوەڕاست ورۆژئاوای ئەفریقاوە سەریهەڵداوە.
نەخۆشی مەیمونی لە ساڵی
(١٩٥٨) دۆزرایەوە و یەکەمین حاڵەتی ئەم نەخۆشییە لە ساڵی (١٩٧٠) لە کۆماری گۆنگۆ دەستنیشان
کرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە یانزە وڵاتی ئەوروپا و ئەمریکای باکور توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ڕاگەیاند لەوانە، ئیتاڵیا، پرتوگال، سوید، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، کەنەدا و ئەمریکا