"دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەین بە بنەمای کارکردنمان"

ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار، پێنج شەممە بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر لەگەڵ مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو.

لە کۆبوونەوەکدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند " ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین".


سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند و دەڵێت "هەموولایەک دەزانن ئێمە  و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی هەموولایەک بکات".


هەر لە کۆبوونەکەدا بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێت.

 



PM:04:33:26/05/2022