دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان کە دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی قەزای قەڵادزێیە بە شوێنەواری
فیشەکەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
ئیدارەی راپەڕین ڕایگەیاند، ، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی ( م. هـ. هـ) لە
رەگەزی نێر، کە دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی قەزای قەڵادزێیە، بە شوێنەواری فیشەکەوە
بەسەر جەستەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، باوکی منداڵەکە دەڵێت " بە سەردان
چووەتە ماڵی باوکی خۆی لە گوندی بادین و بێموش لە کاتی پاککردنەوەی چەکێکی جۆری
دەمانچە لە جۆری (میکارۆڤ)، فیشەک لە دەستی دەرچووە و بەر کوڕە شەش ساڵانەکەی
کەوتووە".
وتیشی،" دوای
ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ منداڵەکە کراوە، رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە کراوە و لە
ئێستاشدا دۆخی تەندروستی جێگیرە، هەروەها پەڕاوەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکەش
رێکخراوە".