رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیاند" کچە خوێندکارێک لەناوچەی دیواندەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای رفاندنی لەلایەن دو کەسەوە لە ئۆتۆمبێلی رفێنەرەکان خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لە دەستدا".
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە" کچێکی گەنجی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی سۆما ڕەزایی تەمەن ٣٤ ساڵ کاتژمێر ١٠ ی شەوی هەینی ، لە کاتێکدا لەلایەن دوو کەسەوە ڕفێنرابوو، لە ڕێگای شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خستە خوارەوە و دەستبەجێ مرد".
هەروەها هەنگاو ئەوەش دەخاتەڕوو " بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆما ڕەزایی خوێندکار بوە و لە کاتی ڕۆیشتن بۆ بەشە ناوخۆیی لەلایەن ئەو دوو کەسەوە ڕفێنراوە".
پۆلیسی سنەش ئاشکرایکردوە،" دوو تۆمەتبارەکە وەکو رێبوار ئەو کچەیان سوارکردوە و دوای ئەوەی کە ویستویانە بەلارێدا بڕۆن کچەکە خۆی خستوەتە خوارەوە مردوە، تۆمەتبارەکانیش دوای تێپەڕبونی چەند کاتژمێرێک دەستگیرکراون".