پێنج موشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی عین ئەسەد لە ئەنبار كرا



ئەمشەو لە پارێزگای ئەنبار پێنج موشەكێك لەناوچەیەكی كراوەی نزیك لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كەوتنە خوارەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، موشەكەكان هیچ زیانێكیان نەبووە بەهۆی ئەوەی لەناوچەیەكی كراوەی نزیك لە بنكە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ناوچەیەی لێوەی موشەكەكان ئاڕاستەكراون لە ئاڕاستەی رۆژئاوای بنكەكەوە بووە بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی دیكە ئاشكرا بكات.

بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەكەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق و یەكێكە لەو بنكانەی كە دەیان سەربازی سوپای هاوپەیمانانی تیایدا جێگیركراون و ئەمە چەندەمین جارە هێرش دەكرێتە سەر بنكەكە و بە ئامانج دەگیرێت.



AM:12:04:31/05/2022