"کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەر بەرهەم ساڵحە"

قوباد تاڵەبانی جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەکێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وهەتا ئێستاش کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە بەرهەم ساڵحە.

 

قوباد تاڵەبانی لە ڕایگەیاند، " ئاساییە راو بۆچوونی جیاواز لە نێوان یەکێتی و پارتی هەبێت، چونکە دوو حزبی جیاوازن و سیاسەت و بەرژەوەندی جیاوازیان هەیە، ئەو جیاوازییانەش لە نێوان حزبەکانی هەموو وڵاتانی جیهان هەیە، هەروەها تاکو ئێستاش کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵحە و پاڵپشتی دەکەین، کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێمیش دەبێت ".

لە بارەی ئەو بازگانەی لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا هەیە و هەر بازگەیەکیان سەر بە لایەنێکیانە، تاڵەبانی  ئاشکرای کرد لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کارد ەکەن بۆ لابردنی ئەو بازگانە . 

 

 



PM:02:02:31/05/2022