شاسوار عەبدولواحید: هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و بنبڕكردنی گەندەڵی

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت،  باوەڕیان وایە تاكە چارەسەر بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێم بریتییە لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و بنبڕكردنی گەندەڵی.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، ئەمرۆ لە شاری پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كردووە و دەڵێت "گفتوگۆیەكی باشمان كرد لەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێم و زەرورەتی نزیكی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم. تاوەكو هاوڵاتییان و هەمو لایەك دەرباز بن لەم دۆخە خراپەی بەسەر هەرێمدا هاتوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە باوەڕمان وایە تاكە چارەسەر بۆ دۆخی هەرێم بریتییە لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی  هەرێم، ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە لەهەرێم، بەهێزكردنی دامەزراوەكان و بنەبركردنی گەندەڵی".

رۆژی پێنجشەممەی رابردووش جنین پلاسخارت، لە شاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری شەش لایەنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و تەوەری كۆبوونەوەش تاوتویچی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بوو.



PM:10:07:31/05/2022