سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی شوێنەوار دەستگیركران


پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەوڵیان داوە كەلوپەلی شوێنەواری بدزن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی‌ سەیدصادق و حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدصادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە خەریكی گەڕان و پشكنین بوون بۆ دۆزینەوەو بردنی شوێنەوار.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس لەسەر سێ تۆمەتبار كە لەگوندی سەراوی سەر بە قەزای سەیدصادق  خەریكی گەڕان و پشكنین بون بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدصادق و بنكەی پۆلیسی حەسار  دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام توانیان هەر سێ تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلك و ئەو ئامێرو كەرەستەو كەلوپەلانەدا كە بەتۆمەتباران بووە". 




AM:10:12:03/06/2022