هەفتەی داهاتوو پێدانی ڤیزای ئەڵمانیا بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دەکرێتەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێم رایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتووەوە تۆماركردنی کاتی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە". 

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی یەكشەممەی داهاتوو تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە، بۆ تۆماركردنی وادەی سەردانیكردنیش پێویستە پێشوەخت لە ڕێگەی لینکێکەوە لەسەر ماڵپەڕی کونسوڵخانە هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هاوڵاتییان بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشكەش بکەن پێدانی ڤیزا پێیان رەتدەكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر داواكارییەكانی داهاتوو دەبێت. 


PM:04:20:03/06/2022