وێنە.. سێ کەس هەردوو گوێی گەنجێکی ئێزیدی دەبڕن

لە کەمپی شاریای ئاوارەکانی شەنگال لە نزیک پارێزگای دهۆک درانگانی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو سێ هاوڵاتی گوێی گەنجێکی ئیزیدی دەبڕن. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١٢:٣٠)ی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو گەنجێکی ئێزدی لە نزیک کەمپی شاریا لە لایەن سێ کەسی نەناسراو بە هۆکارێکی نادیار هەردوو گوێی دەبڕن. 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

گەنجەکە ناوی (وەجدی زێدان)ە و تەمەنی (١٨) ساڵە، خویندکاری قۆناغی شەشی ئامادەییە و دانیشتووی کەمپی شاریایە لە نزیک شاری دهۆک، کە ئاوارەی شەنگال بووە.

مامی ئەو گەنجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا باسی رووداوەکە دەکات و چۆنێتی هێرشکردنە سەر برازاکەی و گوێ بڕینەوەی دەگێڕێتەوە.

لەم لینکەوە قسەکانی مامی ببینە..
 


PM:02:17:04/06/2022