رێبەر ئەحمەد لە کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەکشاوەتەوە



کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەتیدەکاتەوە کشابێتەوە لە کێبەرکێ لەگەڵ کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند" پرسی سەرۆک کۆماری عێراق لە دوا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتیدا باس نەکراوە"، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بە پشکی خۆیان دەزانن و دەشڵێت"   پارتی سورە لەسەر کاندیدبوونی من."  

ئەو لەو بارەیەوە وتیشی " پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندیی بە کورد و پارتی و یەکێتییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە نێو ماڵی شیعییەوە هەیە".

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا لەبارەی زۆبوونی رووداوی کوشتنی ئافرەتان، رێبەر ئەحمەد نیگەرانی پێشان داو، وتیشی" بەڵام ژمارەکە بە بەراورد بە وڵاتان ژمارەی کوشتنی ژنان کەمە".



AM:10:40:06/06/2022