به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاویکردەوە،
هێزه‌كانیان ئه‌و چوار تۆمه‌تبار‌یان ده‌ستگیركردووە كه شه‌ش رۆژ به‌ر له ئێستا
له بازگه‌یه‌كدا نه‌وه‌ستا بوون ، دوای دۆزینه‌وه‌شیان ده‌ركه‌وت ئاسكێكیان له‌یه‌كێك
له‌گونده‌كان كوشتوه.
ئاسایشی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، "پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ١ لەسەر ٢ی مانگی حوزەیران تۆمه‌تبارەکان به ئۆتۆمبیلێكی جۆری
هۆندای سۆناتا له زاڵگه‌ی ساڵه‌ح ئاغا ده‌ده‌ن و ناوه‌ستن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌یان ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری ته‌واو كرا، توانرا رۆژی دووشه‌ممه ٦ی حوزەیران، هه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردن و دانیشتووی
شاری كه‌لارن ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت له (گوندی حه‌وش كوڕ‌و) ئاسكێكیان
كوشتوه و نه‌یانویستوه له‌بازگه‌كه راوه‌ستن.
له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه
هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به پێی ماده‌ی ٢٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، هه‌روه‌ها
ده‌ستگیراوه به سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.