د. کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی
نوێ، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی نوسراوێک
بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت،
"دەرئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان و راپۆرتە
فەرمییە پزیشکیەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو دەکەن
کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی."
دەقی بڵاو کراوەکەی د. کازم فاروق بەم شێوەیەی
خوارەوە هاتووە:
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
سوپاس و تەقدیری زۆرمان بۆ ھەموو دۆست و خزم و
ئەزیزان کە بەردەوام لە دۆخی تەندروستی (د.کازم فاروق) دەپرسن و دوعای خێری بۆ دەکەن.
بەداخەوە، لەدوای چەند مانگێک لە تێکچوونی دۆخی
تەندروستی د.کازم فاروق، دەرئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان و راپۆرتە فەرمیە پزیشکیەکان
لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕوان نەکراو دەکەن کە بووەتە ھۆی نەخۆش
کەوتنی د.کازم! ھەرچەندە ئەمە جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرە، بەڵام ھەتا جێگیربوونی دۆخی
تەندروستی د.کازم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ناڵێین.
پێش وەرگرتنی بەنج و چارەسەرەکانی، د.کازم بە
نزیکەکانی وتووە ھەموو خەڵک دڵنیابکەن کە ئەگەر لەم نەخۆشیە چاک ببمەوە ان شاءالله
ئەوا لە جاران بەھێزتر و بەھەڵوێستتر دێمەوە خزمەتی خەڵک. دووبارە سوپاس بۆ خەمخۆری
و دوعای خێری ھەموو دۆست و ئەزیزان.