ئەندامێکی پەرلەمان داوادەکات پاشەکەوتی مووچە بخرێتە بری قەرزی حکومی

ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتی  پرۆژە یاسایەکی پێشکەشکرد بۆ ئەوەى پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران بخرێتە برى قەرزە حکومییەکان

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی حوزەیران، کاروان گەزنەیی پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى  لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، حکومەتى هەرێم نزیکەى ملیارێک دۆلار قەرزى لەلاى هاوڵاتییانە، لەبەرانبەردا فەرمانبەران ١٠ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلاریان لاى حکومەتە

وتیشى ئەوان پڕۆژەیەکیان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەى موچەى پاشەکەوتکراو بخرێتە برى قەرزە حکومییەکان، بەجۆرێک ئارەزوومەندانە بێت. 

ئەوپەرلەمانتارە باسی ئەوەشیکرد، بەپێی پڕۆژەکە هەر فەرمانبەرێک دەتوانێت%٣٠ پاشەکەوتى موچە بخاتە برى قەرزە حکومییەکان. 



PM:05:00:15/06/2022