بڕیارێكی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە قەرزی پێشینەكان


حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە داشكاندن لە وەرگرتنەوەی قەرزی  پێشینەكان درێژبكرێتەوە.  

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندكرد تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی %15 ی ئەو پێشنینانەی حكومەت كە لەلای هاوڵاتییانە.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم پێشینیەكان ئەمانە دەگرێتەوە (خانووبەرە ، قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون و بانكی خانووبەرە، هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی، پێشینەی پڕۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری و پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارو دەستەری كۆمەڵایەتی و سزای دواكەوتن و سوود لە سەر باج و رەسم). 

وەك حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێداوە، ئەم درێژكردنەوەیەش تەنیا بۆ 90 ڕۆژ دەبێت و دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لەم ئاسانكارییە و جارێكی دیكە داشكاندنەكە درێژ ناكرێتەوە.  

  



PM:07:18:15/06/2022