ڕۆژنامەنوسێک ڕایدەگەیەنێت" كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان، به‌ده‌ربوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ربازبووونی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان".
نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان، به‌ده‌ربوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ربازبووونی بكوژانی (سه‌رده‌شت و كاوه و ویداد و سۆران) له سزای یاسایی، سڕكردن و كارنه‌كردن به یاسای كاری رۆژنامه‌وانی و یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌كارهێنانی دادگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له رۆژنامه‌نووسان، به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵی رۆژنامه‌نووسان، نه‌بوونی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و هاككردنی رێكخراو".
نیاز عەبدوڵا لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" مه‌سرور بارزانی له دوای دادگاییكردنی زیندانیانی سیاسی بادینان و بوونی ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یویست كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ناوه‌ند ئه‌نجامبدات، تا له رێگای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وا وێنای بكات خۆی و كابینه‌كه‌ی دۆستی رۆژنامه‌نووسانن و ته‌نیا دژی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ن كه كاری نایاسایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام گوتاری پۆپۆلیستی به‌شێك و دووركه‌وتنه‌وه له رێچكه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی، ئاسانكارییان بۆ مه‌سرور بارزانی ره‌خساند تا خۆی به‌دوور بگرێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیار و گوتارانه‌ی ساڵانێكه ناوبراو په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسان لێیان راده‌كات و ده‌ترسێت".
دەقی پەیامەکەی نیاز عەبدوڵا بەمشێوەیەیە:
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان، به‌ده‌ربوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ربازبووونی بكوژانی سه‌رده‌شت و كاوه و ویداد و سۆران له‌سزای یاسایی، سڕكردن و كارنه‌كردن به یاسای كاری رۆژنامه‌وانی و یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌كارهێنانی دادگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له رۆژنامه‌نووسان، به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵی رۆژنامه‌نووسان، نه‌بوونی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و هاككردنی رێكخراو.
هۆكاری قسه‌نه‌كردن و ئاراسته‌نه‌كردنی هیچ پرسیارێك له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ستراتیجێكی هاوبه‌ش هه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانیانه‌ی ساڵانێكه خۆیان له ریزی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ژمارده‌كه‌ن، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌بری به‌رگریكردن له مافەكانی رۆژنامه‌نووسان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی پڕ له ئاسایش، قسه‌یان له‌سه‌ر پێشێلكاری خودی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان یان گوتاری گشتی ئابووری كرد.
مه‌سرور بارزانی له دوای دادگاییكردنی زیندانیانی سیاسی بادینان و بوونی ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یویست كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ناوه‌ند ئه‌نجامبدات، تا له رێگای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وا وێنای بكات خۆی و كابینه‌كه‌ی دۆستی رۆژنامه‌نووسانن و ته‌نیا دژی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ن كه كاری نایاسایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام گوتاری پۆپۆلیستی به‌شێك و دووركه‌وتنه‌وه له رێچكه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی، ئاسانكارییان بۆ مه‌سرور بارزانی ره‌خساند تا خۆی به‌دوور بگرێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیار و گوتارانه‌ی ساڵانێكه ناوبراو په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسان لێیان راده‌كات و ده‌ترسێت.
لەگەل ئەوەی بوونی گفتوگۆی كراوە و راشكاو لە نێوان حكومەت و دەزگا رۆژنامەوانییەكان پێویستە، بەڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جارێكی دیكه مه‌سرور بارزانی سه‌لماندی، خۆی و ده‌زگا راگه‌یاندنه حیزبییه‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی بڕوایان به میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازادی رۆژنامه‌وانی نییه و، به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، هاوكات ده‌خوازن سانسۆری زیاتر بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست بكه‌ن، بەتایبەت مەسرور بارزانی ئامادەنەبوو دان بنێت بەبوونی زیندانی سیاسی و پێشێلكارییەكانی خۆی و حكومەتەكەی، ئەمە جگەلەوەی سەرۆكی حكومەت نەیشاردەوە كە رەخنەی بە مەرجەوە قبوڵە.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه سه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بوونی ستراتیجێكی هاوبه‌شه له‌پێناو كاركردن و بوونی گوتاری هاوبه‌شیان بۆ به‌رگریكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی و پاراستنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان.