"دەبێت یەکێتی واز لە کەللە ڕەقی بهێنێت و کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات"

ئاراس شێخ جەنگی ئەندامى پێشووی سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت" پێویستە یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق". 

ئاراس شێخ جەنگی لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت، کە دەبێت پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعود بێت". 

دەشڵێت" ئێستاش دووبارەی ئەکەمەوە کە ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەم پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نیە".


PM:11:17:23/06/2022