وتەبێژی پارتی: سوورین لەسەر هێشتنەوەی کاندیدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕای گەیاندووە، مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وتویەتی "، سوورن لەسەر هێشتنەوەی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و وەرگرتنی پۆستەکە"

ئەمڕۆ ٢ی حوزەیران،ی ٢٠٢٢ ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی لە تویتێکدا دەڵێت "سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، سوورین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وهێشتنەوەی کاندیدەکەمان بۆ ئەو پۆستە."  

هەر لە کۆ بوونەوەکەی ئەمڕۆدا باسی لەوەش کردووە، دۆسیەی ئاوارەکان، ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر شنگال و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گرنگترین ئەو پرسانە بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ کران.  



PM:06:54:02/07/2022