گۆرانیبێژی ناسراوی كورد کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە.
چۆپی فه‌تاح، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.
چۆپی فەتاح، خەڵکی شاری كه‌ركوكه، له سه‌ره‌تای ساڵانی (٢٠٠٠)ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوە، ناوبرا جگە لە كاری هونەری، دوكانێكی جلوبەرگی لە هەولێر كردووەتەوە.