فاروق مەلا مستەفا خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت


سەرۆکی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، فاروق مەلا مستەفا خەڵاتی جیهانی دامەزراوەی گلۆباڵ ئیکۆنومیکس (Global Economics Limited)ـەوە کە بارەگاکەی لە لەندەنە وەردەگرێت.

ئاسیا سێل لەبارەی ئەم خەڵاتە و گرنگی خەڵاتەکەوە ئەم راگەیاندنەی بڵاوکردەوە:

خاوەن روئیای ئاسیاسێڵ، بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ، یەکێك لە گەورەترین خەڵاتە جیهانییە گرنگەکان لە لەندەن بەدەستدەهێنێت
بەغداد،7تەمموزی 2022- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنیکۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ لەلایەن دامەزراوەی گلۆباڵ ئیکۆنومیکس (Global Economics Limited)ــەوە کە بارەگاکەی لە لەندەنە خەڵات کرا لەبەر ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کە لە گەشەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکانبینیویەتی لە عێراقدا،لە ڕێی ئەو وەبەرهێنانە گەورانە و شەراکەتە گرنگانەی ئەنجامیداون، لەگەڵ ئەو روئیا پێشەنگەی کە بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵی داڕشتووە و بووەتە مایەی ئەوەی شایستەی خەڵاتی "باشترین بزنسمانی پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان" بێت. 
گلۆباڵئیکۆنومیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی پایەبەرزە لەگەڵ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەت بە بزنس کە بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، و هەڵدەسێت بەمیوانداریکردنی بەرنامەی خەڵاتەکانی ساڵانەی ئابووریی جیهانی کە لە ڕێیەوە ئەداکردنی نایابی کەرتە جیاوازەکانی ئابووریی لە جیهاندا ڕێزیان لێدەنرێت.

ئەم تیمە جیهانییەتایبەتمەندە ساڵانە بە دوای ئەو بزنسمانانەدادەگەڕێن لە جیهاندا کە جیاوازی لە ژیانی خەڵکانی تردا دروست دەکەن. لەمساڵدا، بەدواداچوونەکانیان لە جیهاندا گەیشتە عێراق و لێرە زۆر سەرسام بوون بە دەستکەوتەکانی بەڕێز فاروق و ئەو کارانەی پێی هەڵساوە بۆ دامەزراندن و پێشخستنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان تا ئەو پێگە پێشەنگە لە کەرتی پەیوەندییەکاندا بەدەستبهێنێت کە ئێستا هەیەتی، ئەمەش وایکرد کاك فاروق لە تەنیشت پیاوە بزنسمانە گەورەکانی جیهانەوە بێت، بەو پێیەش بەرێزیان شایستەی ئەم خەڵاتە بوون. خەڵاتەکانی ئابووریی جیهانیی توانیویەتی پێوانەی ئەوە بکات کە چۆن هەوڵ و روئیا ناوازەکانی بەڕێز فاروق نەك تەنها توانیویەتی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق باشتربکات، بەڵکو پەلیکێشاوە بۆ دانانی کاریگەری گەورە لەسەر کۆمەڵگە لە ڕێی بێشومار خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەوە.
ئاسیاسێڵ بە بیرۆکەیەکی كاك فاروق دەستیپێکرد، سەرەتا وەکو خەون و روئیایەك، دواتر پەرەیسەند و بووە کۆمپانیایەكی بچوك کە تەنها چوار تەلەفۆنی مۆبایلی ئیش پێدەکرد. وا ئەمڕۆ ئاسیاسێڵ بووەتە باشترین تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا، و خزمەتگوزاریی پێشکەشی زیاتر لە16 ملێون بەشداربوو دەکات لە سەرانسەری عێراقدا.هەموو ئەمانە بەهۆیڕابەرایەتیکردنی حەکیمانە و روئیای ئیلهامبەخشی کاك فاروقەوە بووە کە ئەم گەشتە 21 ساڵییە پڕبێت لە سەرکەوتن لە بواری پەیوەندییەکان وەکو یەکێك لەوانەی کە بەشدارییەکی سەرەکی هەیە لە ئابووریی عێراقدا. لەگەڵ دامەزراندن و بەکارخستنی هەزاران لە زیرەکترین عەقڵەکان (باشترین تواناکان)ی وڵات، شانبەشانی پلانە بەردەوامەکانی بۆ فراوانبوونی زیاتر، کاك فاروق ئەرکێكی تری بە ئاسیاسێڵ سپارد ئەویش بەردەوامبوون بوو لە هێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ عێراق و ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا و پێشخستنی لەسەر هەردوو ئاستی ئابووریی و کۆمەڵایەتی. 
بەرێز فاروق مستەفاڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی: "بەڕاستی من هەستبە تەوازوع دەکەم، و نەمدەزانی کە پاڵێوراوم بۆوەرگرتنی هیچ خەڵاتێك. ئەم ڕێزلێنانەی خەڵاتەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس شەرەفێکی گەورەیە بۆ من.من وەکو شکۆمەندییەك وسەرکەوتنێکی شەخسی بۆ خۆم سەیری ناکەم،بەڵکو وەکو دانپێدانانێك بۆ سەرجەم بزنسمانەکانی عێراق سەیری دەکەم. من وەکو بەیاننامەیەك سەیری دەکەم کە تیایدا هاتووە سەرەنجام هەمووان بەری ڕەنج و ماندوبوونی دڵسۆزانەی خۆیان دەچننەوە. هەر بۆیە هەموو بزنسمانە پێشەنگەکان هاندەدەم، بە تایبەتی گەنجانی خاوەنکار، ئیش بکەن لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکانیان. من ئەم دەستکەوتانەم لەسەر سینیەکی زێڕپێشکەش نەکراوە، بەڵکو دەبوو خۆم ماندوو بکەم لە پێناویان. گەشتەکەم بە هەبوونی خەونێك لە کەرتی پەیوەندییەکان دەستپێکرد، وا ئەمڕۆ، ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندییە کە چەندین خەڵاتی گەورەی بردووەتەوە، وە بۆتە جێی بایەخپێدان لەسەر ئاستی جیهان". 
جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەمەیەکەم خەڵات نییە کە بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ بەدەستیدەهێنێت. پێشتر چەندین خەڵاتیتری پێبەخشراوە لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانەی بۆ باشترکردنی ئابووریی عێراق بە شێوەیەکی گشتی، ئەوەش لە ڕێی چەندین پرۆژەوە کە جێبەجێی کردوون، بە تایبەتی لەبواری پەیوەندییەکاندا. خەڵاتی"باشترین بزنسمان لە بواری پەیوەندییەکان"وەکو سەرکەوتنێك بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەیردەکرێت. لەسەر ئاستی جیهان دان بە ئیشوکارە جددیەکانیدا دەنرێت لە پێناو باشترکردنی ژێرخانی ئابووری عێراق، تا ببێتە نمونەیەك و خەڵکانی تر وەکو سەرمەشقی بواری تەکنەلۆجیا شوێنپێی هەڵبگرن. 
---------- کۆتایی ---------
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق. وله‌ 31 كانونی یەکەمی2021 ـەوە ژماره‌ی به‌شدرابووانی 16 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر لە 99% ی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل له‌ناو كۆمپانیاكانی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتە بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق. لە سەرەتای ساڵی 2022ــەوە، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 4G+لە لایەن Speedchecker® و فراوانترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێتی 4G+ ناسێنراوە لەلایەن دامەزراوەی ئۆکلا '®Ookla 'ـەوە.

پەیوەندی: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (پشکداری تایبەت)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر:www.asiacell.com

دەربارەی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس:
گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکسخانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی و گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە بزنسە، بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، تێڕوانینی قووڵ بۆ  کەرتە جیاوازەکانی ئابوریی لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمدەکات. بەرنامەیەکی ساڵانەی هەیە کە تەرخانکراوە بۆ خەڵاتە گەورەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردن و ڕێزلێنانی باشترینی ئەداکردنی کەرتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
بۆ زانیاری زیاتر:https://www.theglobaleconomics.com/about-us/
ریکلام..



PM:08:31:07/07/2022