عەلی حەمەساڵح بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی مەلا هەڵۆ دەداتەوە


عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان سەبارەت بە سەفەری بۆ وڵاتی سعودیە بۆ فەریزەی حەج دەڵێت "من نە لە پشكی پەرلەمان هاتوم و نە لە پشكی  حاجیانی كوردستان، لە ڕێگای هاوڕێیەكم لە سەفارەتی سعودیە فیزەمان وەرگرتووە".

بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان سەردانی سعودیەیان كردووە، عەلی حەمەساڵح یەكێكە لەو پەرلەمانتارە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش رەخنەیان لێدەگیرێت كە لە دەرەوەی تیروپشك ئەو سەفەرەیان كردووە، لەوانەش مەلا هەڵۆ كەسایەتی ناسراوی ئاینی رایگەیاندووە "هەر حەجێك بە واستە و ڤی ئای پی بكرێت قبوڵ نییە".

لە بەرامبەردا عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندووە "خۆزگە جارێك ڕاپۆرتێكتان دەكرد لەسەر تێچوی یەك ڕۆژی سەفەری سەرۆكی هەرێم یان حكومەت! كە بە پارەی كێ دەیكەن! یان نرخی جلوبەرگ و پێڵاویان! یان موڵكەكانی دەرەوەی وڵات ناوەوەی هەولێر! یان فڕۆكەی تایبەت و كاروانی ئۆتۆمبیلیان!".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ زانین: من نە لە پشكی پەرلەمان هاتوم و نە لە پشكی  حاجیانی كوردستان، لە ڕێگای هاوڕێیەكم لە سەفارەتی سعودیە فیزەمان وەرگرتووە، خۆزگە دەسەڵاتدارانی هەرێم تەوبەی  ڕاستیان دەكرد و سەفەری حەجیان دەكرد و خۆیان و منداڵەكانیان چیدیكە موڵكی گشتیان نەدەبرد".

هەروەها دەڵێت "هەموو سەفەرەكەی من ناكاتە تیشێریی منداڵێكیان كە ماركەی  STEFANO Ricci (ستیڤانۆ ڕیچی ) كە لە توركیا لەوێ شت دەكڕن!".



AM:10:28:08/07/2022