ڤیدیۆ.. عەزیز وەیسی بۆیەکەمجار لەگەڵ کچەکەیدا دوێتێکی تەواو جیاواز بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانەوە، بۆیەکەمجار بەرهەمێکی تەواو جیاوازی لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەگەڵ کچەکەیدا بڵاوکردەوە. 

(کاکە لە چەمۆ بێت)، کە لە شێوە زاری هەوورامی بەرهەم هاتووە، تازەترین کاری هونەری عەزیز وەیسییە و بەشێوەی دوێت لەگەڵ ژینای کچی وتوویانە.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

تێکستی بەرهەمەکە فۆلکلۆرییە، میکس و ماستەرینگی داڤید نیازییە، پەیمان زەمانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەڕەنجمێنتی لەلایەن مۆجتەبا ئەسەدپورەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 


PM:07:11:10/07/2022