ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢٢ لە قەزای سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێماننی تەرمی پێشمەرگەیەکی گەنج بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌مڕۆ ته‌رمی پێشمەرگەیەک بە ناوی (ع، ح، ب) کە تەمەنی (٣١) ساڵە له قه‌زای سه‌یدسادق بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش ته‌رمی گەنجەکە ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كراوه، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سەر چۆنییەتی ڕووداوه‌كه بڵاونەکراوەتەوە.