وادەی ڕاگەیاندنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریکرا

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى ئاشکرایکرد، لەدوو رۆژى داهاتوودا کاندیدى سەرۆک وەزیران دیاریدەکرێت

ئەحمەد ئەلموسەوی پەرلەمانتارى کوتلەى"سادیقون" کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کە نیشانەکانی دەرچوون لە بنبەستى سیاسی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەردەکەون، چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران ڕادەگەیەنێت". 

وتیشی "كاندید به‌پێی چەند مەرجێک دەبێت لەوانە، ڕاستگۆ، كارایی و ئه‌زموونی سیاسی و له‌ناو پیاوانی هێڵی دووه‌مدا دەبێت. ئه‌مه‌یه‌ ئەو پرسەیە کە چوارچێوە ه له‌سه‌رى رێككه‌وتووە و مەرجەعیەت پاڵپشتى دەکات". 



PM:05:59:13/07/2022