تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەکاردەکەوێت

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٤ی حوزەیران، بەشێوەیەکی کتوپڕ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە عێراق و هەرێم لەکار کەوت، لەکاتی تویت کردندا، لە رێگەی نامەیەکی سورەوە داوای لێبوردن دەکرێت کە بەکارهێنەر ناتوانێت تویت بکات.

 

بەشێک لەبەکارهێنەرانی تویتەر باس لەوەدەکەن، بێ ویستی خۆیان هەژماری تویتەرەکانیان داخراوە و لێی چوونەتەدەرەوە، تائێستا کۆمپانیای مێتا هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو کێشەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

کەناڵی تێلیگرامی سپی میدیا جۆین بکە

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ساڵی رابردوو هەریەک لە فەیسبووک و واتەسئەپ و تویتەر و ئنستاگرام بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەکارکەوتن.



PM:04:18:14/07/2022