چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیان دیاریکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تەموو، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی باسی لەوەکرد، چوارچێوەى شیعى قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید دەکات.

ئەو سەر چاوەیە بۆ رۆژنامەى "شەرق"ی سعودى باسی ئەوەی کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا کاندیدکردنى ئەعرەجى رادەگەیەنێت

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە  

وتوشییەتی "كۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ کوتلە سیاسییەكان (بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجامبدرێت)، بەمەبەستی دیاریکردنى رۆژی چوارشەممەی داهاتووە بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی حكوومەتی نوێ". 

ئەوەش لە کاتێکدایە دانوستانێکی چڕ لە نێوان لایەنەکانی هاوپەیمانی هەیە،چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارچێوە، هەروەها داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە رێکبکەون لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بە زووترین کات

یەكێتی دەیەوێت بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆككۆمار بمێنێتەوە، لەكاتێكدا پارتی رێبەر ئەحمەدی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.



AM:11:42:18/07/2022