لە ٧٢ کاتژمیردا چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رادەگەیەنن

ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا ئاشکرایکرد، لە ٧٢ كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا ئڕایگەیاند، چوار چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی نێو چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدەدات.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، چاوەڕواندەكرێت لە ٧٢ كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕابگەیەنرێت كە ڕەزامەنديی تەواوی لایەنەكانی نێو چێوەی هەماهەنگی لەسەر دەبێت.



PM:06:15:19/07/2022