پەرلەمانتارێکی کوردستان، پەکەکە بە ئەنجامدەری هێرشەکەی زاخۆ تۆمەتبار دەکات

پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی، هیمداد سەباح بلال کە دانیشتووی هەولێرە، پەکەکە بە "تیرۆریست "و ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر شوێنە گەشتیاریەکەی زاخۆ تۆمەتبار دەکات کە دوێنێ تۆپباران کراو ١٠ کوژراو ٢٥ برینداری مەدەنی لێکەوتەوە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، هیمداد سەباح بلال ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، " ئەم کۆمەڵکوژیەی تیرۆرستانی پەکەکە دەرهەق بە هاوڵاتیانی سڤیلی عێراق ئەنجامیاندا، لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان لەئاستێکی باشدایە، بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشە، هەڵساون بە ئەنجادانی ئەو کارە تیرۆرسیتە نامرۆڤانییە".

 

دەشڵێت "ئامانجی ئەو گروپە تیرۆرستیەش لەکاتێکدایە هاوکێشەی ئیقلیمی و جیهانی، بەتایبەت لوتکەی سێقۆڵی تاران، لەبەرژەوەندی ئەو گروپە تیرۆستیە نیە، کۆدەنگیەک هەیە بۆ چۆڵکردنی عێراق و ناوچەکە لە تیرۆرستان، بۆیە پەنا بۆ هەموو کارێکی خراپ دەبەن بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکۆتایدا هیوادارین بەرپرسانی عێراقی دووربکەونەوە لە لێدوان و کاردانەوەی توند، چونکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیای دراوسێمان، بەفەرمی ڕەتی کردۆتەوە ئەو کارەی ئەنجامدابێت، وە هاوکاری خۆشی بۆ لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو کارە تیرۆرستیە ڕاگەیاندووە".

 

 

 



PM:04:56:21/07/2022