نوسەرێک: لە دەرەوە فاروقی مەلا مەستەفا خەڵات دەکرێت، لە سلێمانی پەلاماری دەدرێت


نوسەرو چالاکوان، جیهاد حەمە کەریم لەسەر رووداوەکەی دوێنێ شەو ٢١ی تەموز کە هێزێک چووبووە سەر هۆتێل گراندملنیۆم لە سلێمانی، دەڵێت" لە دنیای دەرەوە و ئەوروپاوە فاروقی مەلا مستەفا خەڵات دەکرێت، ئێوەش لە پای ئەو هەموو چاکەیەیی پەلاماری ئوتێل و کارگەکانی دەدەدن کە بوون بەسەرچاوەی بژێوی دەیان هەزار کەسی خەڵکی سلێمانی".

لە نووسینێکدا نوسەر، جیهاد حەمە کەریم دەڵێت " لە گراند ئوتێل ملنێۆمەوە تۆپەکانی تورکیا نەتەقێنرابوون، لە گراندملێۆمەوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کەبۆردومانی کوردستان دەکەن و لەرزیان لە ئێوە هێناوە نەفڕی بوون".

دەقی نووسینەکە..

لە گراند ئوتێل ملنێۆمەوە تۆپەکانی تورکیا نەتەقێنرابوون، لە گراندملێۆمەوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کەبۆردومانی کوردستان دەکەن و لەرزیان لە ئێوە هێناوە نەفڕی بوون.

ئەوەی هەڕشە لە ئەزموونی کوردستان دەکات، ئەوەی ئێوەی خستوەتە ژێر فشارەوە فاروقی مەلا مستەفا نییە، ئەوە دادگای فیدراڵی عێراقە کە دوو ئەندامی خۆتانی تیادایە.

خاوەنی ئوتێل گراند ملنێۆم، ئەو پیاوەی کە خزمەتی زۆری بە سلێمانی و کوردستان کردوە، ئەو پیاوەی لە هەر جۆرە کارەساتێکدا بە ملیار دینار پێشکەش بە لێقەوماوان دەکات. 

لە دنیای دەرەوە و ئەوروپاوە فاروقی مەلا مستەفا خەڵات دەکرێت، ئێوەش لە پای ئەو هەموو چاکەیەیی پەلاماری ئوتێل و کارگەکانی دەدەدن کە بوون بەسەرچاوەی بژێوی دەیان هەزار کەسی خەڵکی سلێمانی. 

ئەمه چ ویژدانێکە، چ ئیداریەکە، پەلاماری سەرمایداره سوورەکەی مام جەلال دەدەن.

ڕەنگە هێزە سەرکوتکەرەکانتان بۆیه دەنێرنە سەر شوێن و جێگە ڕەنگین پڕ لە بەها ئابوورییەکانی کاک فاروق چونکە هاوکاری و یارمەتی سەدان خێزانی هەژار و ماڵە شەهید دەدات. ئەمەیە وەفا و دڵسۆزیتان بۆ خەڵکی کوردستان؟ ئەوەی ئێوە دەیکەن بەرانبەر بەو پیاوە بێ ئابڕووییە.



PM:04:24:22/07/2022