سایلۆی سەیدسادق: سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سەیدسادق رایدەگەیەنێت" سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سایلۆی سەیدسادق، داوا لەو جوتیارانە دەکات کە بۆ ئەمساڵ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە، سبەینێ سێشەمە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان لە ژمارەکارتی (٣٨٧-٩٤٤) دابەشدەکرێت.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەش هاتووە" ئەو بڕە پارەیە لە ئیستادا کراوە بە چەک ئەمڕۆ دەگاتە بانکی سەیدسادق و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە بڕەکەی پێنج ملیار و دووسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینارە. 

سایلۆی سەیدسادق توانای وەرگرتنی (٢٠) هەزار تۆن گەنمی هەیە، کە جوتیارانی شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن و دەربەندیخان گەنمەکانیان ڕادەستی ئەو سایلۆیە دەکەن. 

هەروەها ژمارەی جوتیارانی قەزای سەیدسادق نزیکەی چوار هەزار جوتیارە لە قەزای شارەزووریش  دوو هەزار و ٥٠٠ جوتیار بوونیان هەیە و ژمارەی جوتیارانی قەزای دەربەندیخانیش (٥٧٥)ە. 


PM:02:12:25/07/2022