لیژنەی دارایی 12 راپۆرت ئامادە دەكات



لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ ئامادەكردنی 12 راپۆرت لەسەر چەند پرسێك لەناویاندا موچە و بودجە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.  

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "راپۆرتەكان تایبەتن بە بابەتەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان و كێشەی باج و ڕسومات و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان و چەند بابەتێكی تری پەیوەندیدار بەژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان".  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دواتر گفتوگۆ كرا لەسەر ڕاپۆرتی بەراوردكاری لەنێوان هەر سێ ڕاپۆرتی بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ئەندامان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە خستەڕوو، بڕیاریش درا ڕاپۆرتەكە ڕێكبخرێتەوە و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بەمەبەستی ئاگاداربوون و كاری پیویست".  




PM:08:09:26/07/2022