کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش فواد حسێن پەکەکەی بە " تیرۆریست " ناوزەد نەکرد


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بۆردومان تورکیاوە بۆ سەر گوندی پەرەخ لە پارێزگای دهۆک و کوژرانی ٩ هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٣٣ هاوڵاتی تر دەستیپێکردو ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەکەکەی بە " تریۆریست"ناوزەد نەکرد.
کورتەی وتەو هەڵوێستی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، بلاسخارت و د. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق:
بلاسخارت: 
-پێنج گوولە تۆپ بەر هاوینەهەواری پەرەخ کەتووە.
-٩ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە کە ٣ نیان مناڵن.
-کازمی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە.
-حکومەتی عێراق جەختی کردووە کە هێزەکانی تورکیا لایەنی بەرپرسن لەو هێرشە.
-ئەنجومەنی ئاسایش ئەو هێرشەی تورکیا مەحکوم دەکات، هەروەها هەر کارێکی دوژمنکاران بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەکاتەوە.
-پارتی کرێکارانی کوردستان رەتیکردەوە کە لەو هێرشە بەرپرس بێت لە دهۆک روویدا.
-عێراق داوا دەکات لە تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوەو داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
-تورکیا لە هێرشەکەدا گوێی بە مافە مەدەنییەکان نەدا.   
-هێرش لەسەر عێراق سەروەری کەمدەکاتەوە.

فواد حسێن وتی :
-حکومەتی عێراق پێشوازی لە راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە دەستدرێژیەکەی تورکیای مەحکوم کرد.
-هێرشی تورکیا دوژمنکاریەکی سەربازیە بۆ سەر عێراق.
-تورکیا داواکارییەکانی عێراق لەمەڕ سەروەری وڵاتەکەی فەرامۆش دەکات.
-بەڵگەمان کۆکردەوە لە شوێنێ دەستدرێژیەکەوە کە پارچەی ئەو تۆپانەی هاوێژرابوون ئەو تۆپانەن کە تورکیا بە کاری دەهێنن.
-٢٢ هەزار و ٧٤٢ جار سەروەری عێراق لە ٢٠١٨ەوە پێشێلکراوە.
-بوونی هێزی تورکی نا شەرعی لە خاکی عێراقدا مەحکوم دەکەین.
-بڕیاری پەرلەمانی تورکیا کە لە ٢٠٢١ دەرچوو مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق درێژکردەوە، مەحکوم دەکەین.
-داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین تورکیا پابەند بکات هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
-تورکیا پێشێلی بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
-هیچ رێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ تورکیا نییە کە رێگ بە تورکیا بدات هێزەکانی بهێنێتە عێراقەوە.
-رێبازی تورکیا رەتدەکەینەوە کە کێشەکانی خۆی هاوردە دەکات بۆ ئێمە.

-عێراق داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک دەربکات تورکیا پابەند بکات هێزە سەربازیەکانی لە سەرجەم خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

-داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە تووشی زەرەر بوون لەلایەن تورکیاوە.



AM:02:12:27/07/2022