دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ تەمووزی ٢٠٢٢ لە بەغدا دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لە بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگار بەسپی ڕاگەیاند، "تا دێت ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتر دەبن و خۆپیشاندەران گەیشتنە دەروازەی ناوچەی سەوز".

لایەنگرانی سەدر دەیانەوێت بچنە ناوچەی سەوز و هێزە ئەمنیەکان بەریان لێگرتوون و بارگرژی دروستبووە

 



PM:06:27:27/07/2022