ئەمڕۆ یەک شەممە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لایەنە سیاسییەکانى عێراق بانگهێشتدەکات لە هەولێر
گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرى کێشەکانیان.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە
راگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت " هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت
له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين
بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه
بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن".
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت "هيچ كێشهيهك
نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بەم
شێوەیەی خوارەوە هاتووە :
به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى
دهڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا
بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه ههستيارهدا
ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سهقامگيريى وڵات ده‌خاته
مهترسييهوه.
له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى
ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و
ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت دهكهينهوه. گه‌لى عێراق
شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويهكى باشتره و ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى
هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز
بكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه
لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى
پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر
بنه‌ماى بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشهيهك
نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان