شەڕوپێكدادان لە نێوان گەریلاکانی پەكەكە و سوپای توركیادا ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢ شەڕوپێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو جار لە چیاكانی دەوروبەری (كان و دیر) و لە دەوروبەری گوندی سكیری لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، شەڕوپێكدان لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕوویدا. 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا چەكی دۆشكە بەكارهاتووە، لە بەرامبەریشدا دەوڵەتی توركیا هێلكۆپتەری بەكارهێناوە بۆ بۆردومانكردنی سنورەکە، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە. 


AM:09:25:06/08/2022