کچ و کوڕێک کە خۆشەویستی یەکتر بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە گوندێکی سەربە شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچ و کوڕێکی گەنج، بەهۆی ئەوەی کەسوکاریان ڕازی نەبوون هاوسەرگیری بکەن، هەردووکیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.  

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ بەناوی (میترا گۆران) لە گوندی شاقەلای سەر بە شاری دیواندەرە خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئەو ڕووداوە، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە هەمان گوند، کوڕێکی تەمەن (٢٦) ساڵ بە ناوی (فەرهاد سادقی) بە هەمان شێوە خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، ئەو کچ و کوڕە ویستوویانە پێکەوە هاوسەرگیری بکەن، بەڵام کەسوکاریان ڕەزامەند نەبوون، هەربۆیە هەردووکیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.   


PM:06:05:07/08/2022