یانەی میلانی ئیتالی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدرید دییگۆ لۆپێزمان هێناوەتە یانەکەمانەوە.
لۆپێزی تەمەنی ٣٢ ساڵ رۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بۆندەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵەو بۆ هەر ساڵێک ٢.٥ ملیۆن یۆرۆی پێ دەدرێت.
دییگۆ لۆپێز لە وەرزی ٢٠١٢ – ٢٠١٣ لە یانەی ڤیاریاڵەوە ڕوی کردە یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی تیپەکە توشی پێکان هات.
ئا/ شاهۆ فایق