دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگیرا (نوێکرایەوە)

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادارلە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم یاشکرایکرد، کێشەی دابەشکردنی موچەی سلێمانی پەیوەندی بەوەوە هەیە سێ ملیار دینار لە موچەی خانەنشینی کەمیکردووە لەگەڵ بەشێک لە موچەی فەرمانبەران.

ئەوسەرچاوەیە وتیشی ئیدارەی سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە ٣٥ ملیار دیناری لە موچەی مانگی هەشت بەکار هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا کراوە پارەکە بگەڕێنرێتەوە شوێنی خۆی و لە داهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕ بکریتەوە بۆ ئەوەی گرفت لە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت دا دووبارە نەبێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی  دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، تا ئەمڕۆ بڕی ٩٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی هەشت ئامادەیە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان وەک وەزارەت لیست و پارەشیان ئامادەیە وەک مانگەکانی پێشوو تەنها پێویستی بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە.



AM:10:42:22/08/2022