لەبەر هێرشی ئەلکترۆنی عێراقییەکان راغب عەلامە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر)ی داخست

ڕاغب عەلامە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنان، لەبەر هێرشی ئەلکترۆنی عێراقییەکان، هەژماری تایبەتی خۆی (تویتەر)ی داخست.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی هونەرمەند ڕاغب عەلامە لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و هاوژینەکەی، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەبەر هێرشی ئەلکترۆنی عێراقییەکان هەژماری تایبەتی خۆی لە (تویتەر) سنوردارکرد، کە تەنها دۆست و هاوڕێ نزیکەکانی دەیبینن. 

راغب عەلامە لەدایكبوی (١٩٦٢)ەو خەڵكی لوبنانە، یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەبی و نازناوی سوپەر ستاری لێنراوە، هاوسەرگیری كردوە و خاوەنی دوو كوڕە.


PM:02:10:23/08/2022