دوای بە ئامانجگرتنی باڵوێزەکەیان
ئوسترالیا لە کێبەرکێکانی کاسی ئاسیا لە بەسرە کشایەوە


دوای ئەوەی باڵوێزی ئوسترالیا لە بەغدا کرایە ئامانج، هەر زوو یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا کشانەوەی خۆیان لە کێبەرکێکانی کاسی ئاسیا لە خوار ٢٠ ساڵەوە راگەیاند کە بڕیار لەشاری بەسرەی باشوری عێراق ئەنجام بدرێت. 

یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا لە راگەیاندنێکدا لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردەوە کە بە یەکێتی تۆپی پێی ئاسایایان راگەیاندووە کە دەکشێنەوە لەو خوولە کە بڕیارە لە ١٠ ١٨ ی مانگی داهاتوو لە بەسرە ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆرەوە ئەو بڕیارەیان داوە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە باڵوێزی ئەو وڵاتە وەک ئاژانسی ئەسۆشەیتد بڵاویکردەوە چەند رۆژێکە سەرقاڵی ناوبژیوانی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگییە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ کەژەاوەکەیان لە بەغدا لە رێگای مینەوە کرایە ئامانج و ئۆتۆمبیلێکیان لەسەر رێگای ناوچەی سەوز کەوتە بەر ئەو هێرشە، بەڵام زیانی گیانی بەداوە نەبوو.



PM:07:43:26/08/2022