چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاری دەکات


لە یەکەم هەڵوێستی هاوبەشەی چوارچێوەی هەماهەنگی، داوای پەلەکردن دەکات لە پێکهێنانی حکومەتێکی "خزمەتگوزاری نیشتمانی"، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ناکۆکیانەی کە ڕوویاندا
  
لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمشەو سێ شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە هاتووە "بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو فیتنەیەی کە ڕوویدا، پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتی نیشتمانی". 
 
  چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانیان و ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن.  

چوارچێوە بە پێویستی دەزانێت کە کابینەی نوێ بە بەشداریی بەرفراوانی هەموو هێزە سیاسییەکان ئەرکی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەئەستۆ بگرێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن لە ئاسایش و سەقامگیریدا بن.
  



PM:09:13:30/08/2022