ئوسترالیا کۆچبەر وەردەگرێت


رۆژنامەیەکی ناسراوی بەریتانی ئاشکرای کرد، حكومەتی ئوسترالیا ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی  كە ئەمساڵ وەریدەگرێت بەرزكردەوە بۆ ١٩٥ هەزارکەس.

رۆژنامەی ناسراوی گاردیان بڵاویکردۆتەوە کە كلێر ئۆنێل، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیاوە ڕاگەیەندراوە،  "هەزارانی دیکە ئەندازیاری نێر و مێ، پەرستاری نێر و مێ، بەهۆی کەمی دەستیکارەوەلە وڵاتەکەی وەردەگرێت".  

  لەگەڵ ئەو بڕیارەشدا حکومەتی ئوسترالیا ڕێوشوێنی بۆ کورتکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی ڤیزا و چارەسەرکردنی ئیستغلالکردنی کرێکارانی کۆچبەر ڕاگەیاندووە.  
  
وەزیری کۆچبەری ئوسترالیا، ئەندرۆ گایڵز رایگەیاند، حکومەت ٣٦.١ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ دامەزراندنی ٥٠٠ کەسی دیکە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داواکاری ڤیزا کە ئێستا کۆی گشتی ٩٠٠ هەزار کەسە.  



PM:10:57:02/09/2022