مەلا بەختیار: یەکێتی و پارتی ھۆكاری دواخستنی ھە‌ڵبژاردنی پە‌رلە‌مانی كوردستانن

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" پارتی و یە‌كێتی ھۆكاری دواخستنی ھە‌ڵبژاردنی پە‌رلە‌مانی كوردستانن". 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و هه‌ڵنه‌بژاردنی كاندیدێكی هاوبه‌ش له‌ل ایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌، رایگه‌یاند" ئەوەندەی من بزانم دۆخەکە ئارامبووەتەوە لە نێوان یەکێتی و پارتی لەبارەى پرسی سەرۆک کۆمار، بەڵام زەمینەکە تاڕادەیەک لەبارە بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر پرسەکە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر چه‌نده‌ پارتی و یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام چاوه‌ڕێی موفاجەئات ده‌كه‌م. 

مەلا بەختیار دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم باسی لەوەکرد، پارتی و یە‌كێتی ھۆكاری دواخستنی ھە‌ڵبژاردنی پە‌رلە‌مانی كوردستانن و نایانە‌وێت لە‌ وادە‌ی خۆیدا بكرێت.

وتیشی"  دواخستنی زیاتری ھە‌ڵبژاردن وا دە‌كات خە‌ڵك نارازیتر بێت و متمانە‌ی زیاتر لە‌ دە‌سە‌ڵات وە‌رگرێتە‌وە‌.


PM:12:31:03/09/2022