مەلا یاسین داوای لە سێدارەدانی دز و گەندەڵکاران دەکات

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان،  دەڵێت  "ئەگەر دزو گەندەڵکاران لە بەر دەرکی سەرای شاری سلێمانی لە سێدارە بدرێن ئەم شارە دەبێتە باشترین شار".

لە چاوپێکەوتنێکی میدیای کەناڵی کوردسات، مەلا یاسین وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران وەسفی بافڵ تاڵەبانی دەکات و دەڵێت " لەو ڕۆژەوە کە دەستی هەندێک ناکەس بەچەیان لە ناو داموو دەزگاکانی حکومەتدا بڕیوە،  فەرمانگەکان  وەک زەمانی محەمەدی مەهدی لێهاتووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مەلایاستین خۆی یەکێکەلە خاوەن کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و زۆرێک لەو گیرو گرفتانەی کە وەبەرێنەرەکانی سلێمانی هەیانە خۆشی یەکێکە لەوان.

 



AM:11:45:04/09/2022