"زۆرینەی خاكی عێراق مەترسی بە بیابانبوونی لەسەرە"



كۆمەڵەی جوتیارانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێران هەشت سەرچاوەی ئاوی لە عێراق گرتۆتەوە و توركیاش وەك پێویست بەشەئاوی عێراق بەرناداتەوە.

كۆمەڵەی جوتیارانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كەمبوونەوەی ئاستی ھەردوو ڕوباری دیجلە و فوڕات، پلانی كشتوكاڵی ئەمساڵی دووچاری كێشەی گەورە كردووەتەوە، ئێران ھەشت سەرچاوەی ئاوی لە عێراق گرتووەتەوە، لە ھەمانكاتیشدا توركیا وەك پێویست بەشە ئاوی عێراق لە ھەردوو روباری دیجلە و فوڕات بەرناداتەوە.

كۆمەڵەكە ھۆشداری ئەوەشی داوە، زۆرینەی خاكی عێراق مەترسی بە بیابانبوونی لەسەرە، ئەگەر بێتوو ئەمساڵ بارانی پێویست نەبارێت، وڵاتەكە ڕووبەڕووی كارەساتی راستەقینە دەبێتەوە.




PM:10:56:06/09/2022